ZNA : هەولێ بەشێکی زۆر لە بەکتریا و ڤایرۆسەکان دەبنە هۆی هەوکردنی گەروو، لووت و پژمە، پسپۆڕان بەردەوام ڕێنمایی دەدەن لەوکاتانەدا خواردنەوە گەرمەکانی وەک شۆربا و چا بخورێنەوە، چونکە بە ئاسانی قوت دەدرێن
. بەپێێ ماڵپەڕی”Womenshealthmag”، لەکاتی هەوکردنی گەروودا ئەم خواردنانە بخۆ: -شۆربای مریشک
شلەمەنیەکانی وەک شۆربا لەکاتی توشبوون بە هەوکردنی گەروو سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە و پارێزگاری لە شێدارمانەوەی دەکات
. -هەنگوین
لەکۆنەوە وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ بەشێک لە نەخۆشییەکان بەکارهاتووە، دژی هەموو هەوکردنەکانە کە بەهۆی بەکتریا و ڤایرۆسەکانەوە دروستدەبن. -
ماست
سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتین، کاربۆهیدرات، چەوری تەندروست و بەکتریای برۆبایۆتیکە، بەرگری جەستە بەهێزدەکات و ڕێگری لە میکرۆبەکان دەکات، هەروەها هەوکردنی گەروو، ئازاری کۆئەندامی هەناسە و گوێ کەمدەکاتەوە
. -هێلکە
دەوڵەمەندە بە زینک، ئاسن، سیلینیۆم و ڤیتامینەکان، سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە.
-زەنجەبیل
تایبەتمەندی دژەهەوکردن و ئۆکسانی هەیە، یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدات.
ئەم هەواڵە 565جار خوێندراوەتەوە |