ZNA ; هەولێر زەیتی زەیتون یەكێكە لەو زەیتە روەكیانەی سودی تەندروستی هەیە، بەڵام ئەگەر بە شێوازێكی نادروست لە خواردنەكاندا بەكاربهێنرێت، زیانەكانی زۆرتر دەبن لە سودەكانی.
پسپۆڕانی بوار خۆراك دەڵێن، گەورەترین هەڵە ئەوەیە كە زەیتی زەیتون بۆ لێنان یان سوكردنەوەی خۆراكێك بەكاربهێنیت، چونكە زەیتی زەیتون زو دەسوتێت و تام و سودەكانی خۆراكەكە تێكدەدات
. بە بڕوای ئەوان، باشترە زەیتی زەیتون لەو خۆراكانەدا بەكاربێت كە بە ئاگرێكی زۆر هێواش ئامادە دەكرێن، یان پێویستیان بە ئاگر نییە، وەكو زەڵاتە
. هەروەها دەتوانرێت سود لە زەیتی زەیتون ببینرێت ئەگەر لە بەیانیان بە گەدەی بەتاڵ بخورێت، یاخود لەگەڵ قاوە یان چا تێكەڵ بكرێت.
ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە |