هەولير : ZNA لەگەڵ ئەوەی بوونی بەردی گورچیلە بۆ زۆر هۆكار دەگەڕێتەوەو بەشێكیشیان پەیوەندی بە خوێنەوە هەیە، بەڵام ئەم چەند هۆكارەی خوارەوە گرنگترین هۆكاری دروست بوونی بەردی گورچیلەن
: 1. نەخواردنی ئاوی پێویست كەمتر لە هەشت پەرداخ لەرۆژێكدا
. 2. بەكارهێنانی ئەو دەرمانانەی كە دەبنە هۆی زۆر پێكردنی میز
. 3. كەسێكی تر لەخێزانەكەت بەردی گورچیلەیان هەبێت (بۆماوەیی
). 4. زۆر بەكارهێنانی خوێ و شەكر لەخواردندا
. 5. زۆر خواردنی پرۆتیناتی ئاژەڵی وەك گۆشتی سوور، هەروەها زۆر خواردنی كالیسیۆم بەتایبەتی لەشێوەی حەب
. 6. هەندێ نەخۆشی لەریخۆڵەكان
. (د. بەكر رەحمان لهێبانی – پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناوو گورچیلە)
ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە |