ZNA: هەولێر د. بی ئێم ماکار سەرۆکی پزیشکی شەکرەو سەرۆکی کۆمەڵەی توێژینەوە بۆ لێکۆڵینەوە لەنەخۆشیی شەکرە لەهیندستان، لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیندیا، نیشانەکانی نەخۆشیی شەکرەی ئاشکراکردوە كه بەتایبەت لەبەیانیاندا دەردەکەون
. لێو وشکبونەوە وشکبونەوەی دەمو تینوێتیی زۆر لەبەیانیاندا ئاماژەیەکە لەئاماژەکانی توشبون بەنەخۆشیی شەکرەو دەبێت دەستبەجێ پشکنینی ڕێژەی شەکری خوێن بکەیت.
دڵ تێکەڵهاتن زۆربەی کات دڵتێکەڵهاتن هیچ زیانێکی نییەو کاتییە، بەڵام لەوانەیە نیشانەی زیادەی تری لەگەڵدابێت کە ئاماژەن بۆ کێشەیەکی توندتری نەخۆشیی شەکرە
. ناڕونی بینین ناڕونی بینین کاتێک بەیانیان لەخەو هەڵدەستیت، مانای وایە پێویستە بەخێرایی ئاستی شەکری خوێنەکەت بپشکنیت، چونکە نەخۆشیی شەکرە دەبێتە هۆی گەورەبونی عەدەسەی چاو، ئەمەش دەبێتە هۆی ناڕونی بینین کاتێک ئاستی شەکر بەخێرایی بەرزدەبێتەوە
. نیشانەی تر جگە لەوە، هەستکردن بەشڵەژانو لەهۆشخۆچون، سڕبونی قاچەکان لەکاتی هەستان، ڕەنگە ئاماژەی هۆشداریدان بن بەمەترسیی توشبون بەنەخۆشیی شەکرە.
ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە |