ZNA - هەولێر لە یارییەکانی قۆناغی سێیەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفێلد میوانداری یانەی ولڤەرهامپتۆنی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.
لە گێمی یەکەمدا ولڤەر توانی گۆڵێک لەڕێگەی یاریزان گۆنکالۆ گویدیش تۆمارکرد، دوای ئەوە داروین نونێز گۆڵی بەرامبەری بۆ لیڤەرپوول تۆمارکردەوە.
لە گێمی دووەمدا لیڤەرپوول لە خولەکی 52 گۆڵی پێشكەوتنی لە ڕێگەی سەڵاح تۆمارکرد.،
بەڵام لە خولەكی 66 دا هوانگ چان گۆڵەکانی ولڤەری کرد ئەنجامەکەی بۆ یانەکەی یەکسانکردەوە.
بڕیارە یاری گەڕانەوە لە 17ی ئەم مانگە لە یاریگای ولڤەرهامپتۆن ئەنجامبدەن.
ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە |