ZNA-هەولێر به‌هۆی به‌فربارین مه‌رزی كێلێ له سنووری ئیداره‌ی راپه‌رین داخرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (8ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، جەهەر رەسوڵ، بەرێوەبەری گومرکی راپەڕین راگەیاند، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر مەرزی کێلێ داخراوە.
گوتیشی: "ئێمە لە دیوی خۆمان بەفرەکە رادەماڵین و رێگاکە دەکەینەوە، بەڵام ئەگەر ئێرانییەکان لای خۆیانەوە رێگاکە پاک نەکەنەوە هاتووچۆ ناکرێت".
رۆژی سێشه‌ممه (4ـی نیسان/ئه‌پرێلی 2020)، دوای ماوەیەك داخرانیان بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان بڕیاری كردنەوەی ھەردوو مەرزی كێلێ و تەوێڵەی دا.
ناوه‌ڕاستی مانگی شوباتی 2019، ده‌روازه‌ی كێلێ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئێران ناسێندرا.
K24
ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە |