ZNA – هەولێر
له‌سه‌ر فه‌رمانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی به‌غدا كردنه‌وه‌ی رێگه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به‌ڕووی شۆفێراندا راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 8-1-2023، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتیی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا كردنه‌وه‌ی دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی ناوچەی سەوزی به‌غدا بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلدا راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی عێراق ئاشكراشیكرد، هەموو دەروازەکانی چوونە ژوورەوە و دەرچوون لە ناوچەی سەوز لە کاتژمێر پێنجی بەیانی تا حەفتی ئێوارە بەڕووی هەموو هاووڵاتیاندا کراونەتەوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی ناوچەی سەوز بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێلان كراونه‌ته‌وه، كه بریتین له، دەروازە و دەرچوونەکانی تونێلی زەیتون به ئاراسته‌ی ناوچەی سەوز، گۆڕەپانی دیمەشق (عەلاوی) به ئاراسته‌ی پردی هەڵواسراو، ئەلحارسییه.
ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە |