ZNA – هەولێر
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ زیاتر بەهێزکردن و پێشخستنی سوپا، بۆیە ئەمساڵ 16 هەزار کەس وەک سەرباز بەگرێبەست وەردەگرێت.
لە کاتێکدا سوپای تورکیا بە بەرهەمە پیشەسازییەکانی بەرگریی نیشتمانیی بەهێز دەکرێت، لەلایەکی دیکەیشەوە ئاستی ئامادەکارییەکانی بۆ مانۆڕەکان دەگەیەندرێتە بەرزترین ئاست.
زیادکردنی ژمارەی سەربازان یەکێکە لە خاڵە گرنگەکانی بەهێزکردن و پێشخستنی سوپا، لەم كاتەدا ساڵی رابردوو، 12 هەزار و 940 کەس وەک سەرباز بەگرێبەست وەرگیران.
لە کاتێکدا زۆربەی ئەو سەربازانە لە فەرماندەیی هێزە وشکانییەکاندا ئەرکدار کران، زیاتر لە 10 هەزاریان مەشق و راهێنانیان پێ کرا و دەستیان کرد بە کارەکانیان.
ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە |