ZNA – هەولێر
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئاواره عێراقیه‌كانی كه‌مپی هۆڵی سوریا دهگهڕێندرێنهوە، بۆ ئەوەش به‌رنامه‌یه‌كی نوێیان بۆ یه‌كخستنی كه‌مپه‌كانی تایبه‌ت به ئاواره‌كان ئاماده‌كردوه.
عه‌لی عه‌باس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، به‌منزیكانه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاوارە عێراقییه‌كانی له كه‌مپی هۆڵی سوریاوه به شێوه‌ی قۆناغ به قۆناغ بۆ سه‌نته‌ری چاكسازی ده‌روونی له ناوچه‌ی جدعه ده‌ستپێده‌كات.
عەباس گوتیشی: گه‌ڕانه‌وەی ئاوارەکان له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رده‌وامه، به‌ڵام بەهۆی ئەوەی بەشێک لە منداڵی خێزانە ئاوارەکان وابه‌سته‌ی قوتابخانه‌كانن، هەنگاوەکان لەسەرخۆ دەڕۆن.
ئەو روونیشی كردەوە، هه‌موو هه‌لومه‌رجێكی گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه ئاواره‌كان به‌تایبه‌تی له قه‌زای شنگال دابینده‌كرێت.
ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە |