ZNA-هەولێر ئەمرۆ یەکشەممە 2023.1.8، بهسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و بەئامادەبوونى جێگرانى پارێزگار و یاریده‌ده‌ری پارێزگار، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت سەبارەت بە (کانە بەردەکان (مقلع)، غه‌ساله‌ى کەرستەى بیناسازى، شکێنەر( كهساره)ـ كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئەنجامدرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دواى ئەوەى گفتوگۆ له باره‌ی مۆڵه‌ت و ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی بوونه‌ته كۆسپ له نێوان خاوه‌نى (مەقلەع، غه‌ساله، كهساره)ـكان و ناحییه و قائیمقامییهتهكان کرا، کە زۆرترینیان به‌هۆی سه‌رپێچی خاوه‌ن كارهكانە و بوونه‌ته هۆی تێكدانی ژینگه و سرووشتی کوردستان و مەترسی لەسەر ناوچەکان، بەتایبەتى ئەو زێدەڕۆییانەی کراوەتە سەر زه‌وییە كشتوكاڵیەکان و لە ئێستاشدا ناڕەزاییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، تیشک خرایەسەر کێشەکانى ناوچه‌كانی (گوێڕ، كه‌ندێناوه، به‌حركه و پیرمام) و جه‌خت له‌سه‌ر زێدهرۆییەکانى(مەقلەع، غه‌ساله، كهساره)ـكان كرایەوە.
لەکۆتایدا، دواى وەرگرتنى ڕاو سه‌رنجی ئامادەبووان، کۆبوونەوە بڕیارى پێویستى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشەکانى سەرجەم ناوچەکان وەرگرت.
ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە |