ZNA - ههولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەرێمی نوردراین ڤێستفالن هێزە تایبەتییەكان و یەكەی دژە تیرۆر هەڵیانكوتایە سەر ماڵی كەسێكی ئێرانی و دەستگیریان كرد.
لەوبارەیەوە داواكاری گشتی لە دۆسڵدۆرف و نووسینگەی لێكوڵینەوە لە باكووری راین راگەیاند: بە بڕیاری دادوەر ئەم كەسە ئێرانیە دەست گیركراوەو و لە كاتی دەستگیركردنیشی دوو پیاو لەو شوێنە بوون، یەكێكیش لەوان پلانی دانابوو بە گازی (سیانیدو ریسین) كە وەك چەكی بایۆلوژییە، هێرشێك ئەنجام بدات.
هەروەها رۆژنامەی بیڵدی ئەلمَانی راگەیاند: پێشتر هوشداری ئەوە هەبوو كەسێك بەنیازی هێرشكردنە .
ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە |