ZNA- هەولێر
هرالد تروخ، کە پشتگیریی سیاسیی محەممەد حسێنیی گرتبووە ئەستۆ، لە کاردانەوەیەکدا بەرانبەر بە لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە داوای کرد نەمسا بە کردەوە لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەڵوێست بگرێت و سوپای پاسداران بخاتە لیستەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.
ئەو ئەندام پەرلەمانە بە ئاماژەکردن بەوەی گیانی هەزارانی دەستبەسەرکراوی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران لە مەترسیدایە جەختی کردووەتەوە کە دەبێ گوشارەکانی لەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاد بکرێن. داواشی کرد وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا باڵوێزەکانیان لە ئێران بکشێننەوە
ئەم هەواڵە 109جار خوێندراوەتەوە |