ZNA- هەولێر
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند درەنگ یا زوو تۆڵەی قاسمل سلێمانی لە بکوژان و بڕیاردەرانی ئەم کوشتنی ئەو دەستێنن
حسێن سەلامی لە لێدوانێکدا لە ڕێوڕەسمی سێهەم ساڵوەگەڕی کوژرانی قاسم سلێمانی لە لایەن سوپای ئەمریکاوە ڕایگەیاند بڕیاری تۆڵە لە جێی خۆیەتی و بەرپرسانی باڵای ئەوکاتی ئەمریکا و ئەو کەسانەی بریاردەر و ئەنجامدەری هێرشەکە بوو درەنگ یا زوو دەکەونە بەر تۆڵە.
سەلامی گوتیشی ئێمە هەر ئێستاش رۆژانە تۆڵە دەستێنین بەڵام بڕیاری تۆڵەی بڕیاردەرانی کوشتنی قاسم سلێمانییش هەڵنەوەشاوەتەوە و درەنگ یا زوو جێبەجێ دەکرێ.
ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە |