English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوار ڤیتامین پێویستە بە بەردەوامی نەخورێن
2023-01-08 [04:25 AM]

هەولێر : ZNA


زۆرن ئەو كەسانەی كە بۆ پارێزگاری لە تەندروستی خۆیان و خۆپاراستن و بەهێز كردنی بەرگری لەشیان پەنا دەبن بۆ خواردنی ڤیتامینەكان لە ڕێگەی حەپ و گولاج و شروب یان بەكارهێنانی دەرزیەوە، بەڵام شارەزایان وپسپۆڕانی تەندروستی هۆشداری دەدەنە هاوڵاتیان كەنابێت بەشێك لەڤیتامینەكان بە بەردەوامی بخورێت، چونكە كێشەی تەندروستی دروست دەكات بۆ كەسەكە، لەو ڤیتامینانەش

 

: ۱ ـــ ڤیتامین ( C ) : بەكارهێنانی بۆ ماوەیەكی زۆر ئەگەری دروست بوونی بەردی گورچیلە و هەوكردنی جومگەكان زیاتر ئەكات ، هەروەها ئەبێتە هۆێ سك چوون و زیاد بوونی غازات ؛ كە هەندێ جار ژەهراوی بوونی خۆراكی لێ ئەكەوێتەوە

 

۰ ۲ ـــ ڤیتامین ( A ) و كۆمەڵەی بێتاكارۆتینەكان : هیچ بەڵگەیەك نیە بۆ كاریگەری خۆپاراستن لە شێرپەنجە وەك باوە ؛ بەكارهێنانی بۆ ماوەیەكی زۆر چەوری سیانی ناو خوێن بەرز ئەكاتەوە و ئەبێتە هۆی سستی و وەستانی جگەر و گێژی و سەرئێشە و ڕشانەوە و تێك چوونی بینین و وەرینی قژ

 

۰ ۳ ـــ ڤیتامین ( B 6 ) كە بە پایرۆكسین ناو دەبرێت : بەكارهێنانی بۆ ماوەیەكی زۆر ڕەنگە بێتە هۆی لە ناوچوونی دەمارەكان بە ڕادەیەك ئەو كەسە ناتونێت كۆنتڕۆڵی هەڵس و كەوتی لەش و ڕفتاری بكات

 

۰ ٤ ـــ ڤیتامین ( E ) :بەكارهێنانی بۆ ماوەیەكی زۆر ڕەنگە بێتە هۆی زیاتر بوونی ئەگەری شێرپەنجەی پڕۆستات و ززۆر بوونی ئەگەری مردن لەو نەخۆشانەی نەخۆشی خوێنبەرەكانی دڵیان هەیە

 

۰ بۆ خۆپاراستن لە ئەم كێشانە پێویستە ـــ بێ ڕێنمایی پزیشك لە خۆتەوە ڤیتامینەكان مەخۆ

 

۰ ـــ هەوڵ بدە لە ڕێگەی سەرچاوەی خۆراكەوە پێویستی لەشت ڤیتامین و كانزاكان دابین بكەیت

 

۰ ـــ ئەگەر ڤیتامینەكان وەك حەپ بەكار هێنا ئاگاداری ئەوە بە چەند دوای خۆراك ئەبێت بخورین ۰

 

ـــ چەند جۆرێك لە حپی ڤیتامین و كانزاكان نابێت بە یەكەوە بخورێن ؛بۆ نموونە ماددەی ئاسن و كالسێوم بە یەكەوە نابێت بخورێن ؛ پێویستە لانی كەم ٤ سەعاتیان لە نێوان دا بێت





ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad