English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... چوار تۆمەتبار دەستگیركران
2023-01-08 [03:50 AM]

ZNA-ھەولێر


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هاوڵاتییەكیان دەستبەسەر كردبوو.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆمارکرد لەسەر چەند تۆمەتبارێك  بەھۆی ئەوەی كە لەهۆتێلێكدا دەستبەسەریان كردووە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە بەڕێوەبەرو كارمەندانی یەكێك لەهۆتێلەكانی ناوشاری سلێمانین.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گووتی: لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوام بوو سەرەنجام دەركەوت كە ئەو تۆمەتبارانە بێ‌ گەڕانەوە بۆ پۆلیسی سلێمانی و تۆماركردنی سكاڵای یاسایی، هەستاون سكاڵاكاریان دەستبەسەر كردووە بەهۆی نەدانی پارەی کرێی مانەوەی لەهۆتێلەكە. 

ھەروەھا بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران (ا ه ، س ك،ع  ن  و، س ع ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسیش ئەوەی ئاشكرا كردووە كە پێشتریش هاوڵاتی تریان لەناو هۆتێلەكە دەستبەسەر كردووە.


رێباز یونس

 

No description available.





ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad