ZNA - هەولێر
پەرلمانی ئێران ڕەشنووسی پرۆژە یاسایەک تاوتوێ دەکات، ئەگەر پەسند بکرێت بەرپرسانی باڵای حکوومەت گەشتی دەرەوەی وڵاتیان لێ قەدەغە دەکرێت.
جەلال ڕەشیدی ئەندامی پەرلەمانی ئیران ئاشکرای کرد بە پێی ئەم پرۆژەیاسایە بەرپرسانی باڵای حکوومەت تا سێ ساڵ کۆتاییهاتنی بەرپرسایەتییەکەیان بۆیان نییە بە بی ڕەزامەندیی دامەزراوە ئەمنییەکان و دەسەڵاتی دادوەری ئێران بەجێ بێڵن. ئەو بەرپرسانە دەبێ لەو ماوەیەدا هەموو سامان و دارایی خۆیان لە لای دەسەڵاتی دادوەری تۆمار بکەن و تا کاتی کۆتاییهاتنی مۆڵەتی دیاریکراویش بۆیان نییە دارایی و مڵکەکانیان بفرۆشن.
ڕەشیدی ڕایگەیاندووە ئامانج لەم پڕۆژەیاسایە پاراستنی سامانی گشتی و رێگری لە گەندەڵی و دزینی پارە لە لایەن بەرپرسانی باڵای حکوومەتەوەیە.
ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە |