ZNA - هەولێر
عارف حەمامی ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق دووپاتیده‌كاته‌وه، ده‌رچوواندنی پرۆژه‌یاسا گرنگه‌كان پێویستیان به کۆدەنگی سیاسی هه‌یه.
حه‌مامی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هێشتا زۆرێک لە یاسا و یاسای گرنگ و مشتومڕاوی چاوەڕوانی کۆدەنگی نێوان هێزە سیاسییەکانه بۆ پەسەندکردنی لە پەرلەمان، له‌وانه پرۆژه‌یاسای نەوت و گاز و دادگای فیدراڵی لەنێو ئەو یاسایە مشتومڕاوییانەیە کە ئەنجومەنی نوێنەران نەیتوانی لە دانیشتنەکانی رابردوودا به‌هۆی ناکۆکی نێوان لایه‌نه سیاسییەکان نه‌یتوانی ده‌ری بكات
ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە |