ZNA - هەولێر لە یارییەکانی قۆناغى سێیەمى جامى یەکێتى ئینگلتەرا، مانچستەر سیتى لە یاریگاى ئیتحاد ڕووبەڕووی یانەى چێڵسى بویەوە.
لە ئەنجامدا سیتیزن توانی یاریەکە بە ئەنجامی گەورە و بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی بلۆزی بردەوە.
هەر لە تایمى یەکەمدا مانچستەر سیتى باشتر دەرکەوت و توانی سێ گۆڵ لە خولەکەکانى 23، 30 و 38دا لەڕێگەی هەریەکە لە ڕیاز مەحرەز، ئەلڤارێز و فیل فۆدینەوە تۆمارکرد.
لە تایمى دووەمدا، دوای چەندین هەوڵی هەردوو یانە ئەنجامەکە وەک خۆی بوو تاکو خولەکى 85، دوای ئەوەی ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ مان سیتی هەژمارکرد و مەحرەز گۆڵى دووەمى خۆى و چوارەمى مان سیتى تۆمارکرد.
بەم سەركەوتنە مانچستەر سیتى گەیشتە قۆناغى 32ى جامەکە و چێڵسیش ماڵئاوایى کرد.
ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە |