ZNA : هەولێر ئەم نەخۆشییە بریتیە لە تەسكبوونەوەی ئەو جۆگەیەی كە میز، لە میزەڵدانەوە دەگوازێتەوە بۆ دەرەوەی لەش لە نێردا، درێژیەكەی (20) سەنتیمەترو لە مێدا چوار سەنتیمەترە.
نیشانەكانی چین :
- 1. میزكردنی پچڕ پچڕ
. 2. لەپڕ هەستكردن بە بە میزهاتن
. 3. تەواو بەتاڵ نەبوونەوەی میز لە میزەڵدان
. 4. توشبوون بە هەوكردنی ڕێڕەوی میز (كە گورچیلەكان و هەردوو میزەڕۆو میزەڵدان و میزەجۆ) دەگرێتەوە
. 5. بوونی دڵۆپە میز، لە دوای تەواوبوونی میزكردن
. 6. كەمبوونەوەی تەوژم یاخود بڵێین (خوڕەی) میز، لەكاتی میزكردندا
. 7. بوونی ئازارو زەختكردن لەكاتی میزكردندا
. هۆكاری توشبوون بەم نەخۆشییە چیە ؟
1. بەركەوتنی زەبری دەرەكی بە ناوچەی حەوز
. 2. لەكاتی هەندێك چارەسەری پزیشكیدا، دەكرێ ئەم نەخۆشییەی لێ بكەوێتەوە، وەك نەشتەرگەری لابردنی پڕۆستات، نازووركردن بۆ ڕێڕەوی میز
. 3. نەخۆشیە سێكسیە گوازراوەكان
. چارەسەركردن
... بەپێی حاڵەتەكە دەگۆڕدرێت لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر، پاش ئەوەی كە دڵنیا بووینەوە لە نەخۆشییەكە لەڕێگەی چەند پشكنینێكەوە، دەست دەكەین بە ئەنجامدانی چارەسەر
. ئەگەر كەسەكە كێشەی میزگیرانی هەبوو ئەوا لەڕێگەی سۆندەیەكەوە میزەڵدانی بەتاڵ دەكەینەوە لە میز
. دەرمان دەدرێت بە نەخۆشەكە ئەگەر كێشەی هەوكردنی هەبێت. بەكارهێنانی تەكنیكێك بە ناردنی وایەرێكی پزیشكی بۆ ئەو جۆگەیە بەمەبەستی فراوانكردنی جۆگەكە.
ئەگەر ڕادەی تەسكبوونەوەكە زۆر بوو ئەوا پێویستی بە نەشتەرگەری تایبەت دەبێت
. (د. دێراو سەعید – پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلەو میزەڕۆ)
ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە |