English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشێکی زۆر لەو منداڵانەی دەرزی گەشەیان بۆ بەکاردەهێنرێت بە مەبەستی بازرگانییە
2023-01-09 [10:11 AM]

هەولێر : ZNA


بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان رایگەیاند، بەشێک لەو منداڵانەی لە دەرەوەی نەخۆشخانە حکومییەکان دەرزی گەشەیان بۆ بەکاردەهێنرێت، پێویستیان نییە و بەمەبەستی بازرگانییە.

 

د. پشدەر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ” لە نەخۆشخانەی منداڵان 600 منداڵ دەرزی گەشەیان بۆ بەکاردەهێنرێت، دیارە ئەو دەرزییە لە بەغدادەوە بۆمان دێت لە ئێستادا تەواو بووە، چاوەڕێ دەکەین لە چەند هەفتەی داهاتوودا وەجبەیەکی دیکەمان بۆ بێت و بەکارهێنانی بۆ ئەو منداڵانەی پێویستیانە دەستپێبکاتەوە”. ئاماژەی بەوەش کرد،

 

“ئەم دەرزییە تەنها لە ناو نەخۆشخانە حکومییەکاندا نییە، بەڵکو لە دەرەوەش هەیە، بەڵام ئەوەی لای ئێمەیە کوالێتی زۆر بەرزە و نرخی هەر دەرزییەکی دەگاتە 200 هەزار دینار

 

”. سەبارەت بە زۆربوونی ژمارەی ئەو منداڵانەی کە تووشی گرفتی وەستانی گەشەی لەشیان بوون د. پشدەر وتی، “لە راستیدا ژمارەکە بەراورد بە ژمارەی دانیشتوان بەرز نییە، ئەسڵەن هەندێک منداڵ پێویستیان بەو دەرزییە نییە، بەڵام لە دەرەوە بە مەبەستی بازرگانی دەڵێن ئەو کێشەیەیان هەیە و ئەو دەرزییەیان بە نرخێکی زۆر بۆ بەکاردەهێنن”.

 

ئاشکراشی کرد، “ئێمە لە نەخۆشخانەکەمان هەفتەی چوار رۆژ لیژنەی تایبەتمان هەیە بە گەشەی منداڵ ئەو منداڵانە دەبینن کە کێشەی گەشەیان هەیە، هەموو دایک و باوکێک کە گومانی لە گەشەی منداڵەکەی هەیە دەتوانێت بیهێنێت و لەوێ هەموو جۆرە پشکنینێکی پێویستی بۆ دەکرێت، گەر پێویستیش بکات بەبێ بەرامبەر دەرزییەکانی بۆ دەکرێت”.





ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad