هەولێر – ZNA
بەهۆی لێدوانێکی دەرهێنەری زنجیرە فیلمی سینەمایی "The Conjuring" پێشبینی دەکرێت، بەشی چوارەمی دوایین بەشی بێت. جێمس وان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەبارەی بەشی چوارم کە دوایین بەشی زنجیرە فیلمەکە دەبێت یاخود نا، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، نەزانراوە و ئەگەر پێویست بکات کۆتایی پێدێنن. زنجیرە فیلمی "The Conjuring" تاوەکو ئێستا سێ بەشی بەرهەمهاتووە و ناوڕۆکێکی ترسناکی هەیە و باس لە دوو هاوژین دەکات کە رووبەڕووی رۆحە خراپەکان دەبنەوە. سێ بەشی پێشووی ئەم بەرهەمە پێشوازی باشی لێکراوە و دوایین بەشی لە ریزبەندی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکووردا هاتووە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad