هەولێر – ZNA
لە دوای بڕیاری راگرتنی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی "Iron Fist"، ئەکتەری سەرەکی زنجیرەکە داوای بەرهەمهێنانی وەرزی سێیەمی دەدات. ڤین جۆنز، ئەکتەری سەرەکی زنجیرەکە، رایگەیاند، حەز دەکات لە وەرزی نوێی ئەم بەرهەمەدا رۆڵبگێڕێتەوە و بەرهەمبهێندرێت، چونکە وەرزی دووەمی چارەسەری زۆربەی کێشەکانی کراوە. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دەیەوێت لە رێگەی وەرزی سێیەم هەموو گومانەکان بڕەوێنێتەوە. زنجیرەکە لەلایەن کۆمپانیای نێتفلێکس و مارڤ بەرهەمهێنرا و پیشوازییەکی باشی لێ نەکرا.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad