English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشی نوێی "Black Panther" لە دیزنی پڵەس بڵاودەکرێتەوە
2022-12-31 [05:00 AM]

هەولێر – ZNA


بڕیارە بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی "Black Panther" بەناوی " Black Panther: Wakanda Forever" لە پلاتفۆڕمی دیزنی پڵەس بڵاوبکرێتەوە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 20 کانوونی دووەمی 2023 لەو پلاتفۆڕمەی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی فیلم و دراما بڵاودەکرێتەوە.

فیلمی "Black Panther: Wakanda Forever" بەرهەمی کۆمپانیای مارڤڵە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 820 ملیۆن و 145 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 439 ملیۆن و 645 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 380 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لەبارەی جەنگی نێوان ژمارەیەک کارەکتەرە بۆ پاراستنی شانشینی واکاندا کە لە دوای مردنی شا، هێرشی دەکرێتە سەر.

لەم بەرهەمەدا هەریەک لە تینۆک هویرتا، لیتیتیا رایت، ئەنگێلا باسیت، لۆپیتا نینگۆ، دانی گۆریرا و مارتن فریمان رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

 





ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad