English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رەوتی سەدر وەڵامێکی توندی ئێران دەداتەوە
2023-01-09 [07:33 AM]

ZNA_ هەولێر


 

ره‌وتی سه‌در وه‌ڵامێكی توندی په‌رله‌مانی ئێران ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ئێوه‌ به‌ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی وڵاتانی كه‌نداو نیگەران بوونه‌.

عیسام حوسێن، سه‌ركرده‌ له‌ رەوتی سەدر وەڵامی داواکاری پەرلەمانی ئێرانی دایەوە، كه‌ گوتبووی: ده‌بێت موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی (كه‌نداوی عه‌ره‌ب) داوای لێبوردن بکات.

ئەو سەرکردەیەی رەوتی سەدر، گوتی: تویتەکه‌ی سه‌در سەبارەت بە پاڵەوانێتی کەنداو تاوان نییه‌، ئەو باسی نەخشە نێودەوڵەتییەکان یانیش سنووره‌ ده‌ریاییه‌كان و پرسە نێودەوڵەتییەکانی دیکەی نه‌كردووه‌، بۆیه‌ گوتوویه‌تی کەنداوی عەرەبی، چونكه‌ هەموو وڵاتانی بەشدار لەم پاڵەوانێتییە تەنها عەرەبن.

عیسام حوسێن، ئاماژەی بەوەشکردووە: بۆیه‌ ئێوه‌ داوا ده‌كه‌ن سه‌در داوای لێبوردن بكات، چونكه‌ به‌و لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌ی عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی نیگەرانن و ترسی ئه‌وه‌تان هه‌یه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی تۆپی پێ له‌نێوان عێراق و وڵاتانی كه‌نداو بگوازرێته‌وه‌ بۆ سێكته‌ره‌كانی ئابووری و سیاسی و پرسه‌كانی دیكه‌، به‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ژموونی سیاسی و بازرگانی ئێران له‌ عێراق دروست ده‌بێت.





ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad