هەولێر – ZNA
ئیجی پۆپ، گۆرانیبێژی رۆکی ئەمریکی، ئەلبوومێکی نوێی بەناوی "Every Loser" بۆ هەودارانی بڵاوکردەوە. ئەو گۆرانیبێژە کە دامەزرێنەری گرووپی زە ئیگواناسە، لەگەڵ ژمارەیەک هونەرمەندی دیار کاری بۆ ئەم ئەلبوومە کردووە، لەوانە ستۆن جۆسارد، دیڤ ناڤارۆ و چاد سمیس. هەروەها ئاندرۆ وات کاری بەرهەمهێنانی بۆ ئەلبوومەکە کردووە و تەمەنی 32 ساڵە و پێشتر بۆ ژمارەیەک هونەرمەندی دیکە کاری کردووە، لەوانە مایلی سایرس و جاستن بیبەر. پێشتر کتێبێک لەبارەی ژیانی ئەو هونەرمەندە بڵاوکرایەوە، تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، ئیجی پۆپ سەرەتا لە ولاتەکەی خۆی زۆر ناسرا نەبوو و ئەمریکییەکان بەهای هونەرەکەی ئەویان نەدەزانی کە پێشکەشی دەکرد.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad