English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو ئەکتەری داوای قەرەبوو لە کۆمپانیاییەکی بەرهەمهێنانی سینەمایی دەکەنەوە
2023-01-01 [03:02 AM]

هەولێر – ZNA


دوو ئەکتەری سەرەکی فیلمی سینەمایی "رۆمیۆ و جولیێت" دوای قەرەبوو لە کۆمپانیا پارامۆنی پیکچەرز دەکەن، بەهۆی بڵاوکردنەوەی دیمەنی رووتیان لە فیلمەکەدا.

ئۆلیڤیا هاسی و لیۆنارد وایتینگ ئەو کاتەی لە فیلمەکەدا رۆڵی سەرەکیان گێڕاوە، تەمەنیان 15 ساڵ و 16 ساڵ بوو و بەهۆیەوە خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبیان وەک باشترین ئەکتەری کچ و کوڕ وەرگرت.

فیلمەکە لە 1968 بەرهەمهاتووە و دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، دوای ئەو ماوە زۆرە، ئەو دوو ئەکتەرە داوای 500 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی قەرەبوو لە کۆمپانیای بەرهەمهێنەر دەکەن.

ئەو دوو ئەکتەرە ئێستا تەمەنیان لە سەرووی 70 ساڵیدایە، سکاڵایان تۆمارکردووە و کۆمپانیای پارمۆنت پیکچەرز بەوە تاوانبار دەکەن، کە ئەوان لە تەمەنی نەوجەوانیدا بە مەبەستی نیشاندانی جەستەی رووتیان بەکارهاتوون.





ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad