ZNA - هەولێر لە یاری لوتکەی هەفتەی 16ی لالیگا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای میترۆ پۆلیتانۆ میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی کرد.
لە ئەنجامدا یانە کەتەلۆنیەکە توانی یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ئەتلەتیکۆی خاوەن یاریگا بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 22 عوسمان دیمبلی گۆڵێکی بۆ بەرشەلۆنە کرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی هەردوو یانە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام سەرکەوتوو نەبون لە گۆڵ تۆمارکردن و سەرەنجام یاریەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
بەم سەركەوتنەش یانەی بەرشەلۆنە بە 41 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندیدایە و جیاوازیەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدریدی دووەم بۆ سێ خاڵ زیادکرد، ئەتلەتیکۆش بەکۆکردنەوەی 27 خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە.
ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە |