هەولێر – ZNA
فرید وایت، ژەنیاری درامزی ئەمریکی، لە تەمەنی 67 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. ئەو ژەنیارەم ئەندامی گرووپی "Earth Wind & Fire"یە و لە 1955 لە شیکاگۆی ئەمریکا لە دایکبووە و لە تەمەنێکی زووەوە وەک ژەنیاری درامز چووەتە نێو دنیای هونەر. ئەو ژەنیار لە ژیانی هونەرییی خۆیدا شەش خەلاتی گرامی لەگەڵ هاوکارانی لە گرووپی میوزیکی فانک وەرگرتووە کە لە 1969 دامەزرا. فرادین وایت، برای ئەو ژەنیارە، لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە ئینستگرام نووسیویەتی، خێزانەکەی خەمگینن بە گیان لە دەستدانی ئەندامێکی لێهاتوو و بەهرەمەندی و ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، فرید وایت لە تەمەنی 16 ساڵییەوە بەرهەمی هەبووە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad