ZNA – هەولێر
سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە کوشتنی 600 سەربازیان دەکەن لە یەک بۆردوومانی روسیادا دوورن لە راستییەوە و هەروەها روسیا توانای نەماوە شەڕێکی باش بکات.
سێرگی تشیریفاتی، گوتەبێژی سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، روسیا توانای نییە بە چڕی بۆردومانیان بکات و بە هیچ شێوەیەک لە یەک بۆردووماندا 600 سەربازیان نەکوژراوە.
تشیریفاتی ئاماژەی بەوەشدا، دەسەڵاتی روسیا دەیەوێت سەرکەوتنەکانی ئۆکرانیا لە جەنگەکەدا بشارێتەوە و هەواڵی ناڕاست لەبارەی جەنگەکەوە بڵاودەکاتەوە.
گوتەبێژی سوپای ئۆکرانیا گوتیشی، "ئەو بۆردوومانەی روسیا باسی دەکات لە ناوچەی کراماتورسک بووە و ژێرخانی ئەو ناوچەیەی کردووەتە ئامانج و هیچ کەسێک لەو بۆردومانەدا گیانی لەدەست نەداوە."
ئەمەش لە کاتێکدایە، سوپای روسیا هەفتەی رابردوو رایگەیاند، لە بۆردوومانێکیاندا بۆ ناوچەیەکی ئۆکرانیا 600 سەربازی سوپای ئۆکرانیا کوژراون.
ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە |