هەولێر – ZNA هەرچەند وەرزی یەکەمی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی "1899" دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام بەرهەمهێنەرانی بڕیاریان داوە وەرزی دووەمی بەرهەمە نەهێنن.
ئەم بەرهەمە لە کۆتایی 2022 لە تۆڕی نێتفلێکس بڵاوکرایەوە و پێشوازییەکی بەرچاوی لێکرا.
هۆکاری بەرهەم نەهێنانی وەرزی دووەمی زنجیرەکە تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە، ئەمەش بینەرانی ئەم بەرهەمەی نیگەران کردووە.
لەم بەرهەمەدا بێن ئاشندن، ئانۆرین بارناد ، ئیمێلی بیچام و ئەنتوان لیسەر رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە |