هەولێر – ZNA ئەکتەری ئۆسترالی، نیکۆڵ کیدمان لە زنجیرەیەکی نوێی تەلەڤزیۆنی بەناوی "Lioness" رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت.
ئەم بەرهەمە باس لە رۆڵی دەزگای سی ئای ئەی ئەمریکی دەکات لە دامەزراندنی گەنجێک لە هێزی دەریایی ئەمریکی و دواتر پەیوەندی لەگەڵ کچێک دەخاتەڕوو کە باوکی ئەو کچە لەگەڵ گرووپێک سەرقاڵی پلانێکی ترسناکن.
نیکۆڵ کیدمان دوایین کەسە کە پەیوەندی بە ستافی زنجیرەکەوە کردووە و لە دەرهێنانی تایلۆر شێریدانە، دوای ئەوەی زۆی سالدانا، لیسلا دی ئۆلیڤێرا، سام ئەسغەری، ستیفانی نور، ئۆستین هیبێرت، دەیڤ ئانابڵ و هونەرمەندانی دیکە پەیوەندییان پێوە کرد.
ئەم بەرهەمە چیرۆکێکی راستەقینەی هەیە و تاوەکو ئێستا وادەی بڵاوکردنەوەی ئاشکرا نەکراوە.
ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە |