هەولێر – ZNA گۆرانیبێژی لوبنانی، میریام فارس ئامادەکاری دەکات بۆ سازکردنی کۆنسێرتێک بۆ هەودارانی لە مەکسیک دەکات.
کۆنسێرتەکە لە 5ـی شوباتی داهات بەڕێوەدەچێت و لە کاتی کۆنسێرتەکەدا هەلبژاردەیەک لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانی پێشکەش دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو کۆنسێرتانەی لە وڵاتە جیاوازەکاندا پێشکەشی دەکات.
میریام فارس بەم دواییانە بەشداری لە مۆندیالی 2022 کرد و گۆرانی "تۆکۆ تاکا"، کە لەگەڵ راپەری ئەمریکی نیکی میناج و گۆرانیبێژی کۆڵۆمبی مالوما پێشكەشیان کرد، گۆرانییەکەش چەند رۆژێک لە دوای بڵاوکردنەوەی لە یوتیوبەوە سەت ملیۆن بینەری هەبووە.
ئەو گۆرانیبێژە لوبنانییە، بەم دواییە گۆرانییەکی بە ناوی " قضيها انبساط"ـی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ لە یوتیوب بڵاوکردەوە، کە لە نووسینی مستەفا حەسەنە و ئاوازی ئەحمەد مستەفایە و لەلایەن هانی رەبیعەوە دابەشکراوە و میکسی بۆ کراوە.
ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە |