هەولێر – ZNA هونەرمەندی لوبنانی، وائل جەسار کۆنسێرتێک بۆ هەودارانی لە ئەبوزەبی سازدەکات.
کۆنسێرتەکە لە 20 ئەم مانگە سازدەکرێت، تێیدا جەسار گوڵبژێرێک لە گۆرانییە کۆن و نوێیەکانی پێشکەش بە ئامادەبووانی کۆنسێرتەکە دەکات.
بەم دوایی ئەو گۆرانیبێژە لوبنانییە بەرهەمێکی نوێی بەناوی "لو تخاصمني" لە کەناڵی تایبتی خۆی لە یوتیوب بڵاوکردەوە کە ل تێکستی ئەحمەد زەعیم و تێکستی لوئەی جەهەرییە.
هەروەها ڤیدیۆکلیپێکی بەناوی "ولا فى الأحلام" بڵاوکردەوە کە فادی حەداد کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە |