هەولێر – ZNA فیلمی پۆڵەندی "EO" کە لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵتی فیلمدا بەشداربوە، ئێستا لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت و زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکی داهاتی بەدەستهێناوە.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 18 تشرینی دووەمی 2022 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهات یەک ملیۆن و 396 هەزار دۆلارە.
ئەم بەرهەمە سینەماییە پۆڵەندییە، تەنیا لە سینەماکانی ئەمریکا 456 هەزار دۆلار و داهاتی لە سینەماکانی یکەی جیهاندا 940 هەزار دۆلاری بەدەستهێناوە.
فیلمەکە لەلایەن کۆمپانیای Sideshow Releasing بەرهەمهێنراوە، ماوەکەی یک کاتژمێر و 26 خولەکە، چیرۆکی لەبارەی گوێدرێژێکە کە لە گەشتێکیدا تووشی کەسانی خراپ و باش دەبێتەوە.
ئەم بەرهەمە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کان نمایشکرا ولە پێشبڕکێی پاڵم دی ئۆردا خەڵاتی لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵی فیلمی کانی پێبەخشرا.
ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە |