هەولێر – ZNA
مادۆنا گۆرانیبێژی پۆپی ئەمریکی، بڕیارە زنجیرە کۆنسێرتێک لە گەشتی هونەریی داهاتوویدا پێشکەشی کرد.
گەشتە هونەرییەکە بەناوی "Greatest Hits" دەبێت کە ناوی یەکێک لە ئەلبومەکانی ئەو هونەرمەندە جیهانییە.
لەم گەتشە هونەرییەدا مادۆنا کۆمەڵێک گۆرانی بەناوبانگی خۆی پێشکەش دەکات و ئامادەکاری بۆ ئەم مەبەستە کراوە.
لەلایەکی دیکەوە مادۆنا بەم دواییە بە شێوەیەکی جیاواز دەرکەوت، ئەویش لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری، ئەمەش هەودارانی ئەو گۆرانیبێژە تەمەن 64 ساڵەی توشی شۆک کرد.

نوێترین دەرکەوتنی مادۆنا لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری
ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە |