ZNA -هەولێر
محه‌مه‌د نوری ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، 95% ره‌شنووسی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 ته‌واوبووه.
نوری ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه كاروباره‌كانی رهشنووسهكهیان ته‌واوكردووه و ته‌نیا چه‌ند خستنهسهرێك ماوه بۆ دیاریكردنی گرێبه‌سته داراییه‌كان و دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یی له وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كاندا.
ده‌شڵێت، كۆی گشتی پرۆژه‌یاساكه زیاتر له 140 تریلیۆن دیناره و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش نانێردرێته په‌رله‌مان و چاوه‌ڕێی ناردنی كۆتا رهشنووسین له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە |