English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... دوو كه‌س كه‌ ته‌قه‌یان كردبوو دەستگیرکران
2023-01-09 [12:58 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە دوو لە هەڵمەتی جیادا دوو تەقەکەریان دەستگیرکردووە و دەستیشیان بەسەر دوو چەکدا گرتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 9/1/2022، پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی چەند حاڵەتێکی تەقەکردن لە سنووری گەڕەکی بەکرەجۆ روویاندا، هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەکرەجۆ و بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆ لە دوو هەڵمەتی  جیادا، توانیان دوو تەقەکەر دەستگیربکەن و دەستیشیان بەسەر دوو چەک لە جۆری دەمانچەدا گرت.

لە راگەیاندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە،  هەردوو تۆمەتبار(م.ح.ع لە دایکبووی 2006 و ع.م.ع لە دایکبووی 2006) بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad