ZNA -هەولێر
رێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر پشكی ھەرێمی كوردستان، پەسەندکردنی بوودجەی ساڵی 2023ی عێراق دوادەخات.
موھەنەد خەزرەجی، ئهندامی پهرلهمانی عێراق، رایگهیاند، هەرێمی کوردستان هێشتا لەسەر پشکی خۆی لە بوودجەی 2023ی عێراق لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی رێکنەکەوتووە و پێشبینیی دەكات، پەسەندکردنی بوودجەی 2023 بەهۆی ڕێکنەکەوتن لەسەر پشکی هەرێم دوابکەوێت.
ئەم پەرلەمانتارەی عێراق، ئاماژە بە ئەمەش دەكات، دوای پەرلەمان ئەوەی پەرلەمان پۆرژە یاساکە لە حکوومەت وەردەگرێت، مانگێكی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بڕگەکانی بوودجە پێوستە و لەوانەیە هەندێک لە بڕگەی پرۆژەکە لابدرێن و هەندێکی دیکهیش زیاد بكرێن.
ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە |