ZNA_ هەولێر
بەمەبەستی پاڵپشتی نوسەران و بایەخدان بە چەند بابەتێک بۆ کتێبخانەی کوردی و خوێنەرانی ئازیز ، وەزارەتی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت کە ئەو نوسەرە بەڕێزانەی کتێبیان هەیە و خزمەتی یەکێک لەم بوارانە دەکات کە دیاریکراوە، وەزارەتی پەروەردە ئامادەیە کتێبەکانیان بێبەرامبەر بۆ چاپ بکات لە چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە لە هەولێر ، بە تیراژی (٥٠٠) دانەو تەواوی کتێبەکانیش دەداتەوە بە نوسەرەکەی و ئەویش ئازادە لەوەی دەیبەخشێت یان نرخی لەسەر دادەنێت و مافی هەموو چاپکردنەوەیەکیش بۆ نوسەرەکەی پارێزراو دەبێت ، بوارەکانیش بریتین لە :
١- ئەو کتێبانەی خزمەتی هزری نیشتیمانی و نەتەوەیی دەکەن .
٢- ئەو کتێبانەی خزمەتی زمانی کوردی دەکەن لە هەر بوارێکدا.
٣- ئەو کتێبانەی خزمەتی بواری پەروەردە دەکەن.
٤- ئەو کتێبانەی خزمەتی بواری پێکەوەژیانی گەلی کوردستان دەکەن.
٥- ئەو کتێبانەی خزمەتی بواری ژینگە و ژینگە پارێزی دەکەن.
♦️پێویستە نوسەر ژمارەی سپاردنی لە وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتبێت.
🔹پێویستە کتێبەکانی بە یەکێک لەم ئەندازانە دیزاین کرابن: (١٧سم پانی / ٢٤ سم درێژیی ) یان ( ٢١سم پانی / ٢٩ سم درێژیی)
🔻 پاش وەرگرتنی ژمارەی سپاردن و دیزاین کردن ، دەتوانن بەرهەمەکانتان بنێرن بۆ بەڕێز مامۆستا (جەبار جەمال غریب ) ، ڕاوێژکاری وەزارەتی پەروەردە کە رامانسپاردوە بۆ سەرپەرشتیکردنی ئەم دەستپێسخەرییە لە رێگەی ئەم ئیمەیلەوە:
parwarda@moe.gov.krd
ئالان حمە سعید
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٩ی ١ی ٢٠٢٣
ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە |