هەولير : ZNA ئەم نیشانانەی خوارەوە مانایی وایە لەشی تۆ پێویستی بە ڤیتامین D زیاتر هەیە و کەمی ئەم ڤیتامینە گرنگەت هەیە: 1
-لاوازی ماسولکەکان: ئەگەر هەستت بە شەکەتی گشتی و لاوازی ماسولکەکان کرد، ئەوا پێویستە سەردانی پزیشکەکەت بکەیت تا پشکنینت بۆ بکات
. 2-ئازاری ئێسکەکان: دوورکەوتنەوە لە تیشکی خۆر و بەربوومە شیرەمەنییەکان ڕەنگە ببێتە هۆی کەمی ڤیتامین D ، ئەمەش دواجار دەبێتە هۆی ئازاری ئێسکەکان
. ڕەنگە سەخت بێت ئەمە لە ئازاری ماسولکە یان جومگەکان جیابکرێتەوە، بەڵام دەتوانرێت لەڕێگای وێنەی تیشکی ئێکس ڕەی و ئێم ئاڕ ئایەوە، سەرچاوەی ئازارەکەت دەستنیشان بکرێت و دواتر ئەگەر کەمی ڤیتامین D هۆکارەکە بێت دەتوانیت ڤیتامین D بخۆیت، کە لەدەرمانخانەکاندا هەیە، باشترین جۆری جێگرەوەی ڤیتامین D بریتیە لە ڤیتامین D3 چونکە لەو جۆرەیە کە لەش خۆی بەرهەمی دەهێنێت
. 3-کێشەی بەردەوامی کۆئەندامی هەناسەدان: لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە ڤیتامین D رەنگە یارمەتیدەربێت لەدژی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان بەتایبەتی لە منداڵاندا، ئەگەر منداڵەکەش کێشەی تەنگەنەفەسی هەبێت ئەوا ڕەنگە کەمی ڤیتامین D هۆکار بێت
. 4-ئارەقکردنەوەی سەر: ساڵانێک لەمەوبەر پزیشکەکان پرسیاریان لە دایکەکان دەکرد کە ئایا سەری منداڵە ساواکانیان زیاتر لە حاڵەتی ئاسایی ئارەقدەکاتەوە. ڕەنگە ئەو حاڵەتە
نیشانەیەکی سەرەتایی کەمی ڤیتامین D بێت، ئەگەر تۆ شیری خۆت بە منداڵەکەت دەدەیت واباشترە زیاتر ئەو خۆراکانە بخۆیت کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین.
ئەم هەواڵە 496جار خوێندراوەتەوە |