ZNA : هەولێر لەم ساڵانەی دوایدا نەخۆشییەکانی دڵ بوون بەیەکێک لە هۆکارە باوەکانی گیانلەدەستدان لە جیهاندا و توێژینەوەکانیش سەلماندویانە کە هەموو ساڵێک بەیەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی مردن دادەنرێن، لەبەر ئەوەش پێویستە ئەو رێگەیانە بگیرێنە بەر کە یارمەتیدەرن بۆ بەدووربوون لە نەخۆشییەکانی دڵ
. بەپێی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی"مایۆ کیلینک" ئاماژەی بە کۆمەڵێک رێگەی سادە کردووە بۆ پاراستنی دڵت لە نەخۆشییەکان، بەم جۆرە
: ١. خۆت لە جگەرە کێشان دووربخەرەوە
. ٢.دەست بکە بە جووڵە، هەوڵبدە بەلایەنی کەمەوە رۆژانە ٣٠ بۆ ٦٠ خولەک وەرزش بکەیت
. ٣. ئەو خواردنانە بخۆ کە تەندروستن بۆ دڵ. ٤. هاوسەنگی کێشی جەستە رابگرە و چەمکی(BMI) رابگرە لەڕێگەی پێوانەکردنی باڵا و کێشی جەستەوە
. ٥. بەشێوەیەکی باش بخەوە، چونکە خەوی باش لە مەترسی قەڵەوی، بەرزی فشاری خوێن، جەڵتەی دڵ، شەکرە و خەمۆکی دەتپارێزێت
. ٦. ئاگاداری باری دەروونیت بە و مەهێڵە تووشی راڕایی ببیت. ٧. زوو زوو پشکینینی پزیشکی بکە بۆ ئەوەی ئاگاداری تەندروستی دڵت بیت.
ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە |