ZNA : هەولێر پزیشکێکی خۆراک ئاشکرایکردووە کە خواردنی پەنیر هەم سوودی هەیە هەم زیان، بۆ دەستکەوتنی سوودەکانی دەبێت بڕێکی دیایکراو بخورێت، هەروەها پزیشەکەکە کۆمەڵێک سوودی تەندروستی پەنیری ئاشکراکردووە.
بەپێی راپۆرتێکی تەندروستی ماڵپەڕی" کلیڤلاند کلینک"، ئەلێکسیس سوپان" پسپۆڕێکی خۆراک کۆمەڵێک سوودی پەنیری ئاشکراکردووە ئەگەر هەموو رۆژێک بخورێت، کە ئەمانەن
: ١. ددانەکانت دەپارێزێت و هانی دەردانی لیکی دەم دەدات
. ٢. یارمەتی کەمکردنەوەی فشاری خوێن دەدات بەڵام نابێت زۆرخۆری تیادا بکرێت چونکە بەپێچەوانەوە فشاری خوێن بەرزدەکاتەوە
. ٣. دڵ لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت و جەستە لە نەخۆشی شەکرە دووردەخاتەوە
. ٤. پەرە بە تەندروستی ریخۆڵەکان دەدات
. ٥. سەرچاوەیەکەی باشی ترشەکانی ئۆمێگا-٣ یە
. ٦.سەرچاوەیەکەی باشی ماددە خۆراکییەکانی وەک ڤیتامین A,B12 ، زینک،سیلینۆم و کالیسیۆم.
ئەم هەواڵە 523جار خوێندراوەتەوە |