هەولێر : ZNA دكتۆر یێلێنا تیخۆمیرۆڤا پسپۆڕی بواری خۆراكی رووسی ئاشكرای كردووە دارچینی چەندین سوودی هەیە، بەو پێیەی پیربوونی خانەكان كەم دەكاتەوە و خوێن لە مەین دەپارێزێت
. بەپیی ماڵپەڕی ئیزڤینستیا، لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا پزیشکەکە وتوویەتی،"دارچین توێکڵی دارێکی هەمیشە سەوزە، دارچین ماوەیەکی زۆرە لە دروستکردنی بۆن و شیرینی بەکاردێت، سوودی سەرەکی دارچین ئەوەیە کە ماددەی فلاڤۆنۆیدی تێدایە کە".
تایبەتمەندی دژە هەوکردنی تێدایە".
ئاماژهی بهوهشكردووە، دارچین دروستكردنی ئۆكسیدی نیتریک لە شانەکاندا بەرز دەکاتەوە، بۆیە شانەکانی جەستە لە ئۆکساندنی ژەهرەکان دەپارێزێت
. لە درێژەی قسەکانیدا وتوویەتی، جگە لەوەش دارچین کاریگەری ئەرێنی لەسەر خوێنبەرەکان هەیە، خوێن باشتر دەکات، لە دروستبوونی مەین دەپارێزێت، هەروەها نیشانەکانی پیری کەمدەکاتەوە.
هەروەها ئاشکرایکردووە، ئەم تایبەتمەندیانە کاتێک کاردەکەن کە دارچین لە سیستمی خۆراکیدا هەبێت، کاتێک بەدروستی بەکاربهێنرێت، سوودی لێ وەردەگرین.
ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە |