ZNA - هەولێر لە یارییەکانی قۆناغی سێیەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ بووە میوانی یانەی ئۆکسفۆرد یونایتد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی تۆپ هاوێژەکانی لەندەن کۆتاییهات.
لە تایمی یەکەمدا دوای چەندین هەوڵی هەردوو یانە بۆ سەر گۆڵی یەکتر بەڵام سەرکەوتوون نەبوون و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا گەنەرز توانی سێ گۆڵ لە ڕێگەی نیکیتا دوو گۆڵ و محەمەد نینی لە خولەکەکانی 63، 70، 76 تۆماریانکرد.
بەم سەركەوتنە، یانەی ئارسناڵ سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چوارەم بەدەستهێنا و لەو قۆناغەشدا رووبەڕووی یانەی مانچستەر سیتی دەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە |