ZNA_ هەولێر
دوای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێژەی حاجیان بۆجیھان کەمکرایەوە، ساڵی پار( ٢٠٢٢)پشکی حاجیانی ھەرێمی کوردستان بەکەم کردنەوەی ڕێژەکە و مەرجی تەمەن کرایە (٢١٢٨) حاجی.
لەبڕیارێکی تازەی دەوڵەتی سعودیە (وفیق بن فه‌وزان) وه‌زیری حه‌جی سعودیه چەند بریارێکی گرنگی رایگەیاند"
یەکەم "
سعودیە ته‌واوی رێككاره‌كانی خۆپارێزی کۆرۆنا له‌به‌رده‌م حاجیانی جیهان هه‌ڵده‌گرێت.
دووه‌م "
لەحەجی ئەمساڵ مه‌رجی ته‌مه‌ن له‌سه‌ر حاجیان لاده‌برێت و جیا له‌وه‌ش ته‌واوی رێككاره‌كانی خۆپارێزیش هه‌ڵده‌گیرێن.
سێیەم "
بیمه‌ی ته‌ندروستی به رێژه‌ی %60 كه‌مده‌كرێته‌وه، ژماره‌ی حاجیانیش وه‌ك سه‌رده‌می به‌ر له كۆرۆنای لێدێته‌وه واتە ڕێژەکە دەگەڕێتەوە ژمارەی ئاسایی خۆی بۆعێراق و ھەرێمی کوردستان .
بەپێی ئەم بڕیارە بەژمارەی حاجیانی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە دۆخی پێش سەردەمی کۆرۆنا کەنزیکە زیاترلە دووھێندەی ساڵی پار، بۆئەم مەبەستە لەگەڵ دەستنیشانکردنی ژمارەی حاجیان بەشێوەی فەرمی، وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە، ڕێنمایی پێویست و لەخزمەتی ھاوڵاتیانی ئازیزی کوردستان ڕادەگەێنێت .
ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە |