ZNA – هەولێر
وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، بودجەی ساڵی 2023 بڕی 140 ترلیۆن دینار دەبێت و ئەو بڕە زۆرترین بەشە بودجەیە لە مێژووی عێراقدا.
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی راگەیاندووە: بودجەی ئەمساڵی عێراق 140 ترلیۆن دینارە و 80 ترلیۆنی بۆ موچە و خەرجییەکانی حکومەتە.
موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "وەزارەتی دارایی ئەوەی لەسەری بووە كردوویەتی، پرۆژە یاسای بودجەی بەهەردوو بەشی بەكاربردن و وەبەرهێنانەوە ناردووە بۆ حكومەت بۆ دەنگدان لەسەری."
ئەو روونیشی كردەوە، ئەگەر هەفتەی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجە بگاتە پەرلەمان لیژنەی دارایی دەستدەكات بە تاوتوتوێكردنی و دوای خوێندنەوەی یەكەم و دووەم لە كۆتایی مانگی شوباتی داهاتوودا پەسەندی دەكات.
كازمی گوتیشی، موچەی فەرمانبەرانی عێراق لە 42 ترلێۆن دینارەوە بەرزبووەتەوە بۆ 60 ترلیۆن دینار، ئەوەش لەئایندەدا بارگرانی بۆ بۆدجەی گشتی دروستدەكات.
نازم شبلی ئەندامی لیژنەی دارای پەرلەمانی عێراق ئاشکراشیکرد، لە پرۆژە یاسای بودجەدا نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 70 دۆلار مەزەندە کراوە و هەر دۆلارێکیش 1450 دینارە.
ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە |