English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمەڵێك بەڵگەی نهێنی جۆ بایدن دۆزرایەوە كە ئەوكات جێگری ئۆباما بووە
2023-01-10 [09:52 AM]

ZNA – هەولێر


لە نووسینگە تایبەتەکەی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کۆمەڵێک "بەڵگەنامەی نهێنی"ی دەوڵەت دۆزرانەوە کە دەگەڕێنەوە بۆ ئەو کاتەی کە جۆ بایدن جێگری باراك ئۆباما بووە.

راوێژکارێکی جۆ بایدن بەناوی ریچارد ساوبەر، ئەوەی ئاشکرا کرد، لە نووسینگەکەی پێشووی جۆ بایدن دا "ژمارەیەکی کەم بەڵگەنامەی نهێنی" هەن کە دەگەڕێنەوە بۆ ساڵانی 2009 - 2017 کاتێک جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بووە.

ریچارد ساوبەر باسی لەوەش کرد، کە بەڵگەنامەکان لە دووی تشرینی دووەمی 2022 دا و لە دۆڵابێکی کلیلدراودا دۆزراونەتەوە و راستەوخۆ دوای دۆزینەوەی بەڵگەنامەکانیش، پەیوەندی بە پارێزەرە تایبەتەکانی جۆ بایدن، کۆشکی سپی و دەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەرشیڤی نیشتمانیی دەوڵەت کردووە و بەرپرسانی کۆشکی سپی دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەو بەڵگانە کردووە.

سەرکردە لە پارتی کۆماریی، جەیمس کۆمێر دەربارەی دۆزینەوەی بەڵگەنامەی نهێنی لە نووسینگەی پێشووی جۆ بایدن، رایگەیاند: "سەرۆک بایدن، زۆر رەخنەی لەوە گرت کە پێشتر سەرۆک ترەمپ، بەهەڵە بەڵگەنامە نهێنییەکانی بردووەتەوە بۆ ماڵی خۆی یان هەر شوێنێکی دیکە، بەڵام لەئێستادا وا دەردەکەوێت کە خۆشی هەمان کاری کردووە".

کاتێک لە هەشتی ئابدا، کارمەندانی "'FBI" لە ماڵەکەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا کۆمەڵێک بەڵگەنامەی نهێنییان دۆزییەوە، جۆ بایدن رەخنەی لە ترەمپ گرت و رایگەیاند: "چۆن دەکرێت کەسێک بەو ئەندازەیە لە ئاست بەرپرسیارییەتییەکان خەمسارد بێت".

 

 





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad