English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دهۆك.. له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا 143 پڕۆژه‌ جێبه‌جێكراون
2023-01-10 [09:56 AM]

ZNA-هەولێر


ئابووری

پارێزگای دهۆك.. له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا 143 پڕۆژه‌ جێبه‌جێكراون

Kurdistan24 هه‌ولێر   2 كاتژمێر

      

دیمه‌نێكی شاری دهۆك

دیمه‌نێكی شاری دهۆك

کوردستان دهۆك پڕۆژه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

 

K24 - هه‌ولێر:

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە سنووری پارێزگای دهۆك له‌ ماوه‌ی ساڵی 2022دا، 143 پڕۆژە بە گوژمەی نزیكەی چوار ملیار دینار جێبەجێ كراون.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: لەسەر داهاتی دامودەزگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ساڵی 2022 لە سنووری پارێزگای دهۆك، 143 پرۆژەی خزمەتگوزاری، بە گوژمەی 3 ملیار و 971 ملیۆن و 674 هەزار دینار، لە سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو و ئاوەڕۆ، گەشتوگوزار، نەخشەدانانی ئاوەدانی جێبەجێ كراون.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژەكان و گوژمەكانیان بەم شێوەیە بوونە: سێكتەری شارەوانی، 64 پرۆژە بە گوژمەی دوو ملیار و 712 ملیۆن و 68 هەزار دینار جێبەجێ كراون. لە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆ، 77 پرۆژە بە گوژمەی ملیارێک و 231 ملیۆن و 656 هەزار دینار جێبەجێ كراون. لە سێكتەری گەشتوگوزار، یەك پڕۆژە بە گوژمەی 11 ملیۆن و 750 هەزار دینار جێبەجێ كراوە. لە سێكتەری نەخشەدانانی ئاوەدانی، یەك پڕۆژە بە گوژمەی 16 ملیۆن و 200 هەزار دینار جێبەجێ كراوە.

له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ئەو 143 پڕۆژەیە، تەنیا ئەو پرۆژانەن كە لەسەر داهاتی دامودەزگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ كراون، هاوكات لە ساڵی رابردوودا ژمارەیەك پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە گوژمەیان بۆ تەرخان كراوە و تەواو كراون، هەروەها ژمارەیەك پڕۆژەی دیكە هەن كە كاركردن تێیاندا بەردەوامە.





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad