ZNA - ههولێر
حکومەتی سوید لە بەیاننامەیەکدا ئاشكرای كرد، سوید و ئەمەریکا بۆ بونیادنانی پەیوەندییەکی قوڵتری ئاسایش لە شێوازی ڕێککەوتنێکی هاریکاری بەرگریدا دەستیان بە گفتوگۆکانیان كردوه.
وەزارەتی بەرگری سوید وتی ڕێککەوتنێکی هاریکاریی بەرگری چوارچێوەیەکی یاسایی دروست دەکات بۆ بوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوید و ڕێگە لەبەردەم هاریکارییەکی نزیکتری نێوان دوو وڵاتەکە دەکاتەوە.
وەزارەتی بەرگری سوید وتی " ئەمەریکا گرنگترین هاوبەشی ئاسایش و بەرگری سویدە، چ لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی ناتۆ و چ لە ڕووی دوو قۆڵیشەوە."
لە مانگی پێنجدا سوید لەگەڵ فینلەندادا بە فەڕمی داوای ئەندامێتییان کرد لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا، ئەوەش وەکو وەڵامێک بۆ داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، بەڵام داواکانیان هێشتا چاوەڕێی پەسەندکردنیانن لەلایەن تورکیا وهەنگاریاوە.
ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە |