ZNA - ههولێر
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک رایگهیاند، چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ قوبرس بژاردەیەک نییە و ئەڵمانیا لە هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەسەر دوورگەکەدا بەردەوام دەبێت.
بێربۆک لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا قوبرسییەکەی یووانیس کاسۆلیدیسدا وتی " ئەڵمانیا بە توندی لە پاڵتاندایە. چارەسەر دەتوانرێت تەنها بەپێی بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بدۆزرێتەوە."
دوورگەی قوبرس دوای داگیرکارییەکەی تورکیا لە ساڵی 1974دا دابەش بوو. داگیرکارییەکەی تورکیا لە قوبرس بەهۆی کودەتایەکی ماوە کورتەوە بوو کە لەلایەن ئەو هێزە سەربازییەوە ئەنجامدرا کە ئەو کاتە فەرمانڕەوای یۆنانی دەکرد. تورکیا دان نانێت بە حکومەتی قوبرسی یۆناندا. هەوڵەکانی ساڵانی ڕابردووش بۆ نێوەندگریکردن لە نێوانیاندا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاشتی شکستیان هێناوە.
لای خۆیهوه کاسۆلیدیس وتی " دابەشکردن ناکرێت چارەسەر بێت. سێ هەڵبژاردن بەڕێوەن، لە قوبرس و یۆنان و تورکیا، بێگومان هەوڵەکان بۆ بەرەوپێشەوە چوون لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکاندا تەنها دەکرێت دوای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بێت."
voa
ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە |